"نە گەشبینن و نە رەشبین"

ئێران گفتوگۆ لەسەر تواناكانی بەرگریی خۆی ناكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە 3.2.2026 بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی بڵاویكردەوە، تاران دانوستان لەسەر تواناکانی بەرگریی خۆی ناکات.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئێران “نە گەشبینە و نە رەشبینە سەبارەت بە دانوستانەکانی داهاتووی ئەستەنبوڵ لەگەڵ ئەمریکا”.

حکومەتی ئێران بەرنامەی مووشەکی بالیستیی خۆی بە پێکهاتەیەکی سەرەکیی تواناکانی بەرگریی خۆی دەزانێت.

پێشتر بەرپرسێکی ناوچەكە رایگەیاندبوو، پێشینەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەم هەفتەیەدا لە ئەستەنبوڵ، دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە ناکۆکییەک و کەمکردنەوەی گرژیی نێوان هەردوولایە، ئاماژەی بەوەش کردبوو، ژمارەیەک لە زلهێزەکانی ناوچەکەش بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن.

ترەمپ: هیوادارم دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامی ئەرێنی هە...

ترەمپ: هیوادارم دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامی ئەرێنی هەبێت

سەرۆک کۆماری ئێران مەسعود پزیشكیان، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچیی بە نوێنەرایەتی تاران لە دانوستانە ئەتۆمییە راستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا راسپاردووە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی كرد، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، لێکەوتەی “خراپ”ی لێدەكەوێتەوە.

دوابەدوای وەڵامدانەوەی توندوتیژی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت کە مانگی رابردوو گەیشتە لووتکە، واشنتۆن کەشتیی فڕۆکە هەڵگرەکانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد و هەروا دێت و هێزی سەربازی لە دەوروبەری ئێران زیاد دەكات.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، هێشتا هیوادارە واشنتۆن بتوانێت لەگەڵ ئێران بگاتە چارەسەر، بەڵام هۆشداریی دا، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، “شتی خراپ” روودەدات.

ئێران دەستپێكردنی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ ئەمریكا راگەیان...

ئێران دەستپێكردنی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ ئەمریكا راگەیاند