لە نزیک گوندی بەرزێوە
رێگای هامڵتۆن رۆچووە و مەترسی بۆ سەر شۆفێران هەیە
964+
ئاكام غەفور
رێگای هامڵتۆن و بە دیاریكراوی لە نزیك گوندی بەرزێوە، كە رێگاكە لە سۆرانەوە بەرەو چۆمان دەچێت، زەوی شۆڵدەری رێگاكە رۆچووە، ئەمەش مەترسیی زۆری دروست كردووە، چونكە رێگاكە یەك سایدە.
بەرزایی شوێنەكە پەنجا مەترە و لەسەر رووباری باڵەكایەتییە، رێگاكە سەرەكییە و هاتوچۆی زۆری لەسەرە، لەبەر ئەوەی یەك سایدیشە، زۆرجار شۆفێران دەچنە سەر شۆڵدەرەكە لە ترسی بەریەككەوتن، بەڵام ئێستا شۆڵدەرەكە نەماوە و ئەگەر شۆفێر شارەزا نەبێت، رەنگە تووشی كارەسات ببێت.
چەند شۆفێرێكی ئەو رێگایە بە 964ی راگەیاند، پێویستە ئەو شۆڵدەرە چاك بكرێت و بە لای كەم راگرێكی لێ دروست بكرێت، بۆ ئەوەی كارەسات روونەدات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا