ئێستا
هێزەکانى ئاسایشى سوریا چوونەناو قامیشلۆ
964+
ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان
چەند خولەکێک لەمەوبەر، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، گەیشتنە ناوشارى قامیشلۆ و بڕیارە لەچوارچێوەى رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق، لە شارەکە جێگیر بکرێن.
لەساتى گەیشتنى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا بۆ شارەکە، سەرەڕاى ئەوەى قەدەغەى هاتوچۆبوو، بەڵام ژمارەیەک لە هاوڵاتیان هاتنە دەرەوە و بە دروشمى بژى بەرخودانى رۆژئاوا لە بەردەمى کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى ئاسایشى سوریا وەستابوون.
هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى سوریا، لە ئیستادا لە چوارگۆشەى ئەمنى قامیشلۆن و بڕیارە لەوێ جێگیر بکرێن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح