"شەڕی کوردیان نەکردووە"

زانیاری لەسەر ئەو هێزە ئەمنییەی سوریا کە نێردراون بۆ حەسەکە و قامیشلۆ

964+

فەرهاد حەسەن

لە دوێنێوە دەست بە جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی نێوان هەسەدە و دیمەشق کراو هێزێکی ئەمنی سوریا رەوانەی شاری حەسەکە کراو بڕیاریشە ئەمڕۆ هەمان ئەو هێزە رەوانەی قامیشلۆش بکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی نزیک لە هەسەدەوە بۆ 964 وتراوە، بەپێی پلانی رێکەوتنەکە ئەو هێزەی دەنێردرێنە ئەم دوو شارە، سەر بە ئاسایشی گشتی وەزارەتی ناوخۆی سوریان و لەلایەن هەسەدەوە لەناو زیاتر لە 70 هێزی جۆراوجۆری حکومەتی سوریا هەڵبژێردراوە و مەروان عەلی سەرپەرشتیان دەکات.

هێزەکە بەشێکن لەو هێزی کە بە هێزی ئەحمەد دەرعا ناودەبرێن، لە باشووری سوریاوە هاتون و بەهیچ شێوەیە شەڕی کوردیان نەکردوە و دەستیان نیە لە کۆمەڵکوژیەکان و هێزەکە لەلایەن رووسیاوە پاڵپشتی دەکرێن و هەمان ئەو هێزەن کە پێش جۆلانی دیمەشقیان ئازادکرد.

هێزەکەی دوێنێ چوونە حەسەکە لە بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی ئەو شارە ماونەتەوە و مانەوەشیان بەردەوام دەبێ تا مانگێکی دیکە، بڕیارە ئەمڕۆش بەهەمان رێژە لە هەمان هێز، بگەنە قامیشلۆ و لەوێش لە ناوچەیەکی پێشتر دیاریکراو، بمێننەوە.

هێزەکە تەنیا لە حەسەکە نەهاتونەتە ناوەوە بەڵکو لە کۆبانێش چونەتە سنوری ناحیەکەوە، لە کۆبانێ بە حەوت ئۆتۆمبێلی سەربازیەوە چونەتە شارەدێکانی شێخلەر، لەکاتێکدا ئاسایشی گشتی حەلەب ویستویانە بچنە ناو شاری کۆبانێ مەحمود بەرخۆدان کە بەرپرسیاری ئەمنی باڵای شارەکەیە بە هێزەکانی ئاسایشی گشتی حکومەتی وتوە خەڵکی کۆبانێ قبوڵناکات ئێوە بچنە شارەکەوە و دەتانکوژن باشترە لەدەرەوەی شارەکە و لە شارەدێکانی شێخلەر جێگیرببن و ئێستا ئەو هێزە لە بارەگای ئاسایشی شێخلەر لە رۆژئاوای کۆبانێ ماونەتەوە.

ئەرکی ئەم هێزانە زیاتر کاروباری ئیداریە و مانەوەیان بۆ مانگێکە و دواتر لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە، کارەکانی هێزەکە بریتیین لە، ئەڵقەی پەیوەندی نێوان سوریا و هەسەدە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی رێکەوتنەکە، لەگەڵ رێکخستن و چاودێری پێدانی ناسنامە و پاسپۆرت بە هاوڵاتیانی کورد کە دەیان ساڵە بێ ناسنامە و پاسپۆرتن و بێبەشکراون لە هەموو خزمەتگوزاریە مرۆیی و یاساییەکان. بەشێکی دیکەی کارەکانی ئەم هێزە، رێکخستنەوەی میلاکات لە تەواوی فەرمانگە و ناوەندە حکومیەکان بەتایبەت ناوەندە حکومیە ناوەندیەکان بە خاڵە سنوریەکان و فڕۆکەخانەی قامیشلۆشەوه.

پێشبینییەکانی (هەسەدە) بۆ دەستنیشانکردنی ئەم هێزە و هاتنیان بۆ ناوچە کوردییەکان، بە گرنگی لێی دەڕواندرێت، چونکە؛

ئەم هێزە، کورد لە شەڕی کورد بە کورد و شەڕی کورد بۆ حکومەتی سوریا و شەڕی ناوخۆی عەرەب بۆ عەرەب رزگار دەکات.

حکومەتی سوریاش بەم رێگایە دڵی هێزە جۆراوجۆرەکانی خۆی رازیدەکات کە هێزیان ناردوەتە ناوچە کوردیەکان بەمەش ئاگربەست درێژ دەبێتەوە و ئابڵوقەی سەر کۆبانێ نامێنێت.

کورد بە فەرمی دەبێتە خاوەن ناوچەی خۆسەری خۆی و ناوچەکە سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆری عەرەب‌ و تورکمان و ئاشوری دەبێتە موڵکی کورد و کورد خاوەندارێتی دەکات.

راگەیاندنی هەسەدە مەرج و رێنماییەکانی هاتنی هێزەکانی ...

راگەیاندنی هەسەدە مەرج و رێنماییەکانی هاتنی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات

بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەس...

بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە دەکات