هۆکار چییە؟

ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان راگیراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخانەوە راگیراوە، ھۆکارەکەشی بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە لە دیوی ئێرانەوە ھاتوچۆی راگرتووە.

شۆفێرێکی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان کە نەیویست ناوی بھێنرێت بە 964ى وت،”لە نزیک کاتژمێر 5ی ئێوارەوە ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان راگیراوە، تا ئێستا ھاتوچۆ دەستیپێنەکردۆتەوە”.

“لەدیوی ئێرانەوە کەسێک ھەیە بەناوی (زەبیحی)، کە دەستدڕۆیشتوویەکی مەرزەکەیە، گرفتی بۆ شۆفێرانی عێراقی دروستکردووە و رایگرتون، ناھێڵێت بێنەوە دیوی عێراق، لە دیوی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەک ھەڵوێستێک رێگا بە گەڕانەوەی شۆفێرە ئێرانییەکان نادەن”، ئەو شۆفێرە وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێگە بە گەڕانەوەی شۆفێرەکانی خۆیان دراوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکانیان لە ھەردوو دیوی مەرزەکە بەجێھێشتووە و رێگە بە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان نادرێت.

لەمبارەیەوە 964 پەیوەندی کرد بە عەباس ئیسماعیل بەرپرسی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆفێرانی بارهەڵگری جنووبی مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە

شۆفێرانی بارهەڵگری جنووبی مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە