ژمارەیەک هاوڵاتی کە دەیانەوێت بچن بۆ عومرە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
چەندین رێنمایی بۆ كۆمپانیاكان راگەیاندرا
حەج و عومرەی كوردستان: “عومرەكاران هێڵی سوورن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان چەندین رێنمایی بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە راگەیاند، كە یەكلاكەرەوەن و ئاماژە بەوەش دەكەن، عومرەكاران هێڵی سوورن.
وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان كاروان ستوونی رێنماییەكانی بۆ 964 ناردووە، كە بەم شێوەیەن:
1- كۆمپانیاكان كاتی رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه به‌ر له سه‌فه‌ركردن دیاری بكه‌ن، تا هاوڵاتیان كاتی گه‌شت و گه‌ڕانه‌وه‌یان دیار بێت.
2-پێویسته خاوه‌ن كۆمپانیاكان به‌رنامه‌ی گه‌شت به شێوه‌ی نووسین یان بروشەر بدەنه عومرەكاران به‌ر له‌وه‌ی گه‌شتیان پێ بكەن و به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌یان به ته‌واوی بۆیان روون بكرێتە‌وه.
3- خواردن به پێی ژماره‌ی عومره‌كاران ئاماده بكرێت له هه‌ردوو شاری مه‌دینه و مه‌ككه‌ی پیرۆز، نه‌وه‌ك خواردنی 30 كه‌س بۆ 40 كه‌س دابه‌ش بكرێت و ره‌چاوی جۆری خواردن بكرێت.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت ئۆتێل گۆڕین له گه‌شته‌كاندا بكرێت هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆژانی مه‌دینه و مه‌ككه گۆڕانكاری تێدا بكرێت، ده‌بێت به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه روون بكرێته‌وه و وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
5-به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت عومره‌كار بهێنرێته فڕۆكه‌خانه یان ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر پێش ده‌رچوونی ڤیزا، به پێچه‌وانه سزا له‌سه‌ر كۆمپانیا تۆمار ده‌كرێت.
6-نابێت هیچ كۆمپانیایه‌ك به‌بێ خاوه‌ن كۆمپانیا یان هاوبه‌ش یان فه‌رمانبه‌رێكی رێگه‌پێدراو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌وه گه‌شت بكات و خاوه‌ن كۆمپانیاكه له مه‌دینه چاوه‌ڕێی عومره‌كاران بكات.
7- ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه له رێگای وشكانی ده‌بێت دوو شوفێر هاوسه‌فه‌ریان بێت و رێگه‌نادرێت خاوه‌ن كۆمپانیا یان هاوپشكه‌كه‌ی شوفێری پاسی عومره‌كاران بكات.
8- هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه له بڕی وه‌رگرتنی زیاره‌تی ( روضه) ، پاره له عومره‌كاران وه‌ربگرێت.
9-نابێت عومرەكاران له وڵاتی سعودیه زیاتر له 6 كاتژمێر بهێنرێنه فڕۆكه‌خانه، یان شوێنێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتێله‌كه زووتر چۆڵ بكرێت، عومره‌كاران تووشی هیلاك و ماندووبوون ببنه‌وه.
10-پێویسته خاوه‌ن كۆمپانیا 48 كاتژمێر به‌ر له گه‌شتكردنی مه‌نه‌فێستی ناوی عومره‌كاران به مه‌رجێك ناوی خۆی یان هاوبه‌ش یان فه‌رمانبه‌رێكی رێگه‌پێدراو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌وه، بباته نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره له شاره‌كه‌ی خۆی.
11-هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوكه‌وه گه‌شت بكات ئه‌وا نابێت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی له عومره‌كاران وه‌ربگرێت له چوون و گه‌ڕانه‌وەد‌ا.
12-هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه له ئۆتێلێك عومره‌كاران دابنێت و بۆ نانخواردن بچنه ئۆتێلێكی تر، یان به هیچ شێوه‌ك رێگه نادرێت نیوه‌ی عومره‌كاران له ئۆتێلێك بن و نیوه‌ی دیكە له ئۆتێلێكی تر بن.
13-له كاتی ونبوونی هه‌ر عومرە‌كارێك، خاوه‌ن كۆمپانیا به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان، تا چاره‌نووسی عومرە‌كاره‌كه دیار ده‌بێت و ده‌بێت رێككاری گه‌ڕانه‌وه‌ی عومره‌كارانی خۆی به ته‌واوی ئه‌نجام بدات.
حەج و عومرەی كوردستان هەروەها پەیامێكیان بۆ كۆمپانیاكان هەیە و دەڵێن، “پێتان راده‌گه‌یەنین هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان (عومره‌كاران) هێڵی سوورن و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشێلی مافه‌كانیان بكرێت یان تووشی ناڕەحه‌تی ببن له گه‌شته‌كاندا.