چیرۆکە خەمناکەکانی رۆژئاوا کۆتاییان نایەت

چەکدارانی سوپای سوریا دوو هاوڵاتی مەدەنی کورد دەکوژن و جەستەیان دەشێوێنن

964+

فەرهاد حەسەن

هێشتا چیرۆکە خەمناکەکانی رۆژئاوا کۆتاییان نەهاتووە، ئەوەندەی تاوەکو ئەمڕۆ ئاشکرا کراون کەمترن لەوانەی کە هێشتا هەر بە نهێنی ماونەتەوە، دوایین رووداویش، کوشتنی دوو هاوڵاتی مەدەنی کوردە لەلایەن چەکدارانی سوپای عەرەبی سوریا، کە هەر بە کووشتنەکە وازیان لێنەهێناون، بەڵکو جەستەکانیشیان شێواندوون.

کامەران عوسمان، نوێنەری تیمی کوردستانی عێراق لە رێکخراوی CPTـى ئەمریکی، کە ماوەی چەند رۆژێک بوو لە رۆژئاوای کوردستان بوو و چەندین کەیسی کۆمەڵکوژی بەبەڵگەوە تۆمار کردووە، ئەم رووداوەی سەرەوەشی بەبڵگەی پشتڕاستکراوە بڵاوکردووەتەوە.

رووداوی کوشتنەکان بەم شێوەیە بووە:

لە رۆژی 18.1.2026، چەکدارانی حکومەتی نوێی سوریا لە شاری رەقە، هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی (فەرید رەبیع بەکر) تەمەن 16 ساڵان دەکوژن و دوای کوشتنیشی سەری لە لاشەی جیا دەکەنەوە، دواتر تەرمەکەی دەگوازنەوە حەلەب و دوای 11 رۆژ، رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە و لە گوندی مەیدانو لە شاری عەفرین دەنێژرێت.

رۆژی دواتر واتا 19.1.2026، پورزایەکی فەرید بە ناوی (ئایە عیزەت سیراج) تەمەن 22 ساڵ، لە شاری رەقە دەستگیردەکەن، دوای لێدان و ئەشکەنجەدان ئایە گیان لەدەستدەدات، دواتر دەست و قاچی چەپی ئەو کچە لێدەکەنەوە و بەشێکی جەستەی دەسوتێنن، دوای ئەوەی خێزانی ئایە، وێنەی کچەکەیان بە کوژراوی لە سۆشیاڵ میدیا دەبینن، پەیوەندی بە هێزەکانی حکومەتی نوێی سوریاوە دەکەن و داوای تەرمەکەی دەکەنەوە.

باوکی ئایە، بە چەکدارانی حکومەتی سوریا دەڵێت “فیشەکتان پێنەبوو بیکوژن؟ بۆچی لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتتان؟ بۆچی پارچە پارچەتان کرد و سوتاندتان؟”.

بەهۆی رەخنەکانیەوە لەو سوپایە، باوکی ئایە لە رۆژی25.1.2026 دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستاش بێسەروشوێنە، تەرمی “ئایە”ش هێشتا رادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە و حکومەتی سوریا داوای هەزار دۆلاری ئەمریکی دەکەن بۆ رادەستکردنەوەی تەرمەکەی.

ئەو خێزانە، خەڵکی شاری حەلەبن و پێشتر ئاوارەی شاری عەفرین بوون، دواتریش بۆ شەهبا و تەبقا و رەقە چوار جار ئاوارەبوون.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT لە رێگەی وەرگرتنی وتەی گەواهیدەران، ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، راستاندنی وێنە و ڤیدیۆ، ئەم پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤی پشتڕاستکردۆتەوە و بەڵگاندنی بۆ کردوون.

کامەران عوسمان: پێشێلکاری یەکجار گەورەی مافی مرۆڤ لە ر...

کامەران عوسمان: پێشێلکاری یەکجار گەورەی مافی مرۆڤ لە رۆژئاوا کراوە

کامەران پێشێلکارییەکانی سوپای سووریا بە بەڵگە دەکرێن

کامەران پێشێلکارییەکانی سوپای سووریا بە بەڵگە دەکرێن