تۆم باراک.. دۆستە رەزاگرانەکە

پۆلیسی ئەمەریکا گرتبووی، بەڵام ئێستا پۆلیسی چوار پایتەختە

964+

ژووری هەواڵ

تا 5 ساڵ پێش ئێستا، ئەم پیرە پیاوە ئەمەریکییە لە ماڵەکەی خۆیدا لە کۆلۆرادۆ تەوقێکی ئاسنین لە پێیەکانی کرابوو بۆی نەبوو هەتا بەردەرگای ماڵی خۆی بڕوات، کەچی ئێستا لە چوار وڵاتی گەورەو پڕ کێشمەکێشم قسە رۆیشتووی یەکەم و ئەو بڕیار دەدات کێ ئازاد بێت و کێ کۆت و بەند بکرێت.

تۆم باراک، ملیاردێرو سیاسەتوانە دیارەکەی ئەمەریکا، ساڵی 1947 لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا لە خێزانێکی بە رەچەڵەک لوبنانی کاسۆلیکی لەدایکبووە.

ساڵانی خوێندنی لە خوارووی کالیفۆرنیا بووە، تا ئەوەی لە ساڵی 1972 بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا بەدەستهێناوە، لە سەردەمی ریچارد نیکسون لەگەڵ پارێزەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا کاری کردووە، بەهۆی کارەکەیەوە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووەو هەر زوو لەگەڵ سعودییەکان سەوداو مامەڵەی دەست پێکردووەو بزنسی دامەزراندووە.

باراک وردە وردە لە بواری بازرگانیدا گەشەی کردووە تائەوەی ساڵی 1991 کۆمپانیای (کۆڵۆنی کاپیتاڵ)ی دامەزراندووە کە بووە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە جیهاندا. کڕییەوە، یەکێک لەوانە کۆمەڵگای گەشتیاری (نیڤرلاند) بوو کە ئەستێرەی بەناوبانگ مایکڵ جاکسن خاوەنی بوو.

کارە بازرگانییەکانی تۆم باراک فرت و فێڵی زۆری تێدا بووە، ساڵی 2021 تۆمەتبارکرا بەوەی دەستی لەگەڵ دەوڵەتێکی بیانی تێکەڵ کردووەو هەم زانیاری داونەتێ و هەم گەندەڵی کردووەو هەم کاتی لێکۆڵینەوە درۆو ساختەچێتی کردووە، ئەوە بوو ئەو کات بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات دەستگیرکراو دوایی بە کەفالەتی 250 ملیۆن دۆلار ئازادکرا، بەو مەرجەی تەوقێک کە (GPS)ی تێدایە لە قاچی بخرێت و نەتوانێت لە ماڵ بێتە دەر.

تۆم باراک بەوە ناسراوە سیاسەتی لەگەڵ دۆلاردا چنیوەو هەموو ئەوەی دەیکات لە پێناو بزنسەکەیدایە، تەنانەت کاتێک قەتەر نێوانی لەگەڵ ئیمارات و سعودییە تێکچوو، هەر زوو باراک هەوڵیدا پێکیان بهێنێتەوە، چونکە ئەو کارە زەرەری بۆ وەبەرهێنانەکانی هەبوو.

کاتێک ترەمپ بووەوە بە سەرۆک بۆ ئەوەی چاکەی بداتەوە، تۆم باراکی کردە باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیاو دوای ئەوەش بووە نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریا و لوبنان و رۆڵی هەبوو لەوەی سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێن.

لەکاتی قەیرانەکەی رۆژئاوای کوردستان تۆم باراک زوو زوو دەردەکەوت، دەرکەوتێکی رەزا گران بۆ کورد، هەموو هەوڵی بۆ ئەوە بوو حکومەتەکەی شەرع ناوچەکانی هەسەدا بگرێتەوە دەست و لەوەشدا هەر بە دەستووری بارزگانییەکەی سەوداو مامەڵەی دەکرد.

پاش لابردنی مارک ساڤایا، ئێستا دۆسێی عێراقیش دراوە بە تۆم باراک و ئیتر لە هەر چوار پایتەختی ئەنقەرەو بەیروت و دیمەشق و بەغدا قسەرۆیشتووە، ئێستا تۆم باراک لای ترەمپ زۆر گوێ لێگیراوەو ئیتر پیاوە 79 ساڵەکە زۆر کاریگەری دەبێت لە داڕشتنەوەی ئایندەی ئەم ناوچەیە.

تۆم باراک: چیدی پێویستمان بە هەسەدە نییە

تۆم باراک: چیدی پێویستمان بە هەسەدە نییە

"تۆم باراک داوای لێکردین شەڕی حەشدی شەعبی بکەین بەڵام رەتمان کردەوە"

تۆم باراک: رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق وەرچەرخانێکی مێژو...

تۆم باراک: رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق وەرچەرخانێکی مێژووییە