لە رۆژە ساردەکان بەرۆژوو بوون

ئەمڕۆ جەژنی چلەی زستان ” چلەگر”ی ئێزدییەکانە لە هەرێم و جیهان

964+

فەرهاد حەسەن

بەبۆنەی جەژنی چل رۆژی زستانە، کە ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێدەکات بابا شێخ (یەکێک لە کەسایەتییە بڵندەکانی ئایینی) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵگەی ئێزیدی کردووە و داوا دەکات ئەم بۆنە ئاینییە ببێتە بەرەکەت خێر بۆیان.

بەپێی نەریتی ئایینی ئێزدی، شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە لە ساردترین ماوەی وەرزی زستان بەرۆژوو دەبن، وەکو چۆن لەماوەی چلەی هاوینیشدا هەمان رۆژووگرتن ئەنجام دەدەن، بۆ ئەم جەژنەی ئەمڕۆکەیان لە رۆژی 25.1.2026 بەرۆژوو بوونە و ئەمڕۆش 2.2.2026 دەیکەنە جەژن و هەر کەسێکێس دەست بەو رۆژووگرتنە بکات پێویستە تاوەکو 20 ساڵ  لەو رۆژوو گرتنە بەردەوام بن.

شێخ عەلی شێخ ئەلیاس، لە پەیامەکەیدا، ئەم جەژنەیان ببێتە هەوێنی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن، جەختیش لە گرنگی ئەم بۆنەیە لە چەسپاندنی نەریت و پایەکانی ئایینی کۆنی ئێزیدی و پاراستنی میراتی رۆحی و کۆمەڵایەتیی کردووەتەوە.