"بڕیارەکە بۆ هەموو فه‌رمانگه‌كان چووە"
لە عێراق و هەرێمی کوردستان هاورده‌كردنی ته‌ماته قه‌ده‌غه کرا
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌پێناوی پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت، بڕیارەکە له پێناو پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می خۆماڵی و كارابوونی رۆژمێری هاوبه‌شی كشتوكاڵی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی هه‌یه له نێوان هەردوو وه‌زاره‌ت و له‌سه‌ر داوای جوتیارانی كۆمه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی زوبێر و ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، دراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌مڕۆ له‌میانی پێشوازی و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه و نوێنه‌رایه‌تی جوتیارانی ده‌شتی پێنجوێن، بڕیاردرا به دانانی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته له ده‌روازه‌كانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
نوسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، بۆمه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری كارگێری و یاسایی پێویست، وه‌ك پاڵپشیتیه‌ك بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و جوتیارانی ناوچه‌ی به‌سڕه كه ساڵانه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوانیاندا هه‌یه.
ئەم بڕیارە له‌كاتێكدایه، کە پێشتر ژماره‌یه‌ك له جوتیاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو به‌رامبه‌ر به هه‌رزانی نرخی ته‌ماته و ئه‌و زیانه‌ی كردویانه به‌هۆی به‌رده‌وام كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان به‌ڕووی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌دا.