بۆتە کێشەیەکی جیهانی
لە بەغداد تەندروستی کۆیە بەشداری خولێکی تایبەت سەبارەت بە Antibiotic کرد
964+
فەرهاد حەسەن
تەندروستی کۆیە تیمێکی ناردبووە بەغدا بۆ ئەوەی لە تاقیگەی تەندروستی گشتی ناوەند بەشداری خولێکی تایبەت سەبارەت بە Antimicrobial Resistance (AMR) بکەن، چونکە دەڵێت ئەمە بابەتێکی گرنگە و بۆتە کێشەیەکی جیهانی.
خولەکە بۆ ماوەێ پێنچ رۆژ بەردەوام بوو و بەهەردوو شێوەی تیۆری و پراکتیکی بەڕیوەچوو.
تەندروستی دەڵێت، Antibiotic لەئێستادا بەکارهێنانی زۆری بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و نازانستی بۆتە کێشەیەکی جیهانی و بەتایبەتیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەعێراق و کوردستانیش، پێویستە بەکارهێنانی سنووردار بکرێط.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند راسپاردەیەکدا پێسنیارکراوە لە رووی تاقیگەیی گرنگی زیاتر بە جۆرە جیاوازەکانی زەرع بدرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوازیکی دروست جۆری ئەو Antibiotic ەی کە دەبێتە هۆی نەهێشتن و کوشتنی میکرۆب دیاری بکرێت بۆ نەخۆش .