هاوکارییەکانی زاخۆ
زیاتر لە 40 بارهەڵگر بە خواردن و کەلوپەلەوە دەچنە رۆژئاوای کوردستان
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە زاخۆ زیاتر لە 40 بارهەڵگر کەلوپەل و خۆراک کۆکراوەتەوە و بڕیارە بەمنزیکانە بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکەون.
قاسم عەونی بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیران و کۆچ و کۆچەبەرانی زاخۆ بە 964ـی وت، “تا ئێستا 41 بارهەڵگر لە جلوبەرگ و خۆراک و شیر و پێداویستی سەرەتایی وەک هاوکاری بۆ کوردانی لێقەومای رۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە و لەم رۆژانەدا بەڕێدەکەون”.
“لە هەڵەمەتەک جگە لە کەلوپەل و خۆراک، بڕە پارەیەکی زۆریش کۆکڕاوەتەوە، تەنیا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی زاخۆ 75 ملیون دیناری پێشکەشی روژئاوای نیشتمان کردووە”، قاسم عەونی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کوردانی رۆژئاوای کوردستان لەخەم دەڕەخسێن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری