"خەویان دەزڕێنێ"

قوتابییەک ئامێرێکی دروستکردووە تایبەت بە خەوخۆشەکان

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

قوتابییەکی سلێمانی ئامێرێکی دروستکردووە تایبەت بە خەوخۆشەکان بۆ ئەوەی بەیانیان بەزۆر هەڵیانسێنێ، یەکێک لەو کەسانەش پەیامنێرە بزێوەکەی 964ـە.

سۆز دانا قوتابییە لە پۆلی 11، ئامێرێکی دروستکردووە بەناوی کاتژمێری زەنگی چالاکراوی رووناکی کە بەقسەی خۆی یارمەتی ئەو کەسانە  دەدات کە خەویان قوڵە و بەیانیان خەبەریان نابێتەوە.

سۆز بە 964ـی وت، “ئامێرەکەی من جیاواز لە مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە، هەستەوەرێکم بۆ داناوە کە کاتێک ئامێرەکە جەرەس لێدەدات، تا ئەو کاتەی هەست بە رووناکی نەکات، بێدەنگ نابێت، واتە بەکارهێنەر دەبێ لە جێگەکەی هەستێ و بچێت گڵۆپی ژوورەکەی داگیرسێنێت، ئەوەش خەوەکەی دەزڕێنێت و هۆرمۆنی خەوی کەم دەکاتەوە”.

دیلانی پەیامنێریش دەڵێ، “ئەوە بۆ من زەروورە”، بۆیە سۆز دانا بەڵێنی پێدەدا دانەیەکی بۆ دروست بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

چەندین داهێنان بۆ نابینایانی سلێمانی خرانەڕوو

چەندین داهێنان بۆ نابینایانی سلێمانی خرانەڕوو