شۆفێرەکە دەستگیرکراوە

لە خەلیفان پیکابێک داری تەڕ دەستی بەسەردا گیرا

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دەڵێت، دەستیان بەسەر پیکابێک داری تەڕدا گتووەو شۆفێرەکەشیان رادەستی دادگا کردووە بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.

رووداوەکە دوێنێ بووە بەڵام پۆلیس ئەمڕۆ هەواڵەکەی لەگەڵ چەند وێنەیەک بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە، دوای پشکنین و گەڕانی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی رواندز، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلیفان توانیان لە دۆلی ئالانە دەست بەسەر ئۆتۆمۆبێلی جۆری پیکاب فۆرد دابگرن کە داری تەری بارکردبوو.

دەشڵێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و پەراوی لێکۆلینەوە بۆ سازکرا بۆ لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵیدا.

چوار تەوربەدەست بە پێکابێک داری تەڕەوە دەستگیر کران

چوار تەوربەدەست بە پێکابێک داری تەڕەوە دەستگیر کران