پسپۆرێک؛ مەیکڕن

“جیاوازی حەواڵەی تمەن لە نێوان هەرێم و تاران مایەی زەرەرە”

964+

ئەحمەد مستەفا

بەهای تمەم بەردەوامە لەدابەزین، تمەن بە حەواڵە تەنیا لە سلێمانی 100 دۆلاری بە 16 ملیۆن و 300 هەزارە، لە کاتێکدا، پێشتر بەهاکەی تارڕادەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، گەشتەوە 12 ملیۆن تمەن بۆ هەر 100 دۆلارێک.

ئێستا بە حەواڵە، تمەن لە تاران 100 دۆلار بە 16 ملیۆن و 700 هەزار تمەن، لە کاتێکدا هەمان بڕ 16 ملیۆن و 300 هەزار دینار دەکات.

پسپۆڕی ئابووری بیلال رەئوف ئەمڕۆ شەممە 31.1.2026 بە 964ی وت، تکام وایە، خەڵک دوربن لەتمەن بەتایبەت جیاوازی نرخی تمەن لە ئێران و هەرێمی کوردستان زۆرە و مایەیەی زەرەرە.

حکومەتی ئێران لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە چەند هەنگاوێکی ناوە بەڵام ئەو هەنگاوانە سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی بەهای تومەن بەرز بکەنەوە  وتەنانەت پارێزگاری لەو بەهایە بکات کە پێشتر هەیبوو.

لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزی پێشبینی دەکرێت، بەهای تومەن لەو بڕەی ئێستا زیاتر پاشەکشە بکات و قەیرانی ئابووریی وڵاتەکە قووڵتر ببێتەوە و جارێکی دیکە ژمارەی نوێی پێوانەیی لە پێنوێنەکانی هەڵاوسان و بێکاری و سەرجەم کایە ئابوورییەکان تۆمار بکرێن.