لە دەربەندیخان
خوێندکارانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی رۆیشتنە بەردەم پەروەردەی دەربەندیخان و گردبوونەوە.
داریان کاوە، نوێنەری ئەو خوێندکارانەیە بە 964ـی وت، ساڵانی رابردوو حسابکردنی وانەی کوردی و عەرەبی ئارەزوومەندانە بووە، لەکۆتایدا لەسەر کۆنمرەکەی حساب نەکراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئەو بڕیارە نەماوە.
“ئێمە دەمانەوێت ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو وانەی کوردی و عەرەبی ئارەزومەندانەبێت بۆ تیکڕای کۆنمرە نەوەک بکرێت بە ئیجباری”، داريان کاوە وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دەوام نەبووە بڕیارە سبەینێ چەند نوێنەرێکمان بڕۆین قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بکەین و داواکاریەکەمانی پێبگەیەنین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی