بۆ پاڵپشتى لە رۆژئاوا

تابووتەکەى شەهید ئەحمەد دەکەن بە سیمبولى خۆپیشاندان

964+
کاروان ساڵحى – کەرکوک

چالاکوانانى کەرکوک بڕیاریانداوە، ئەو تابووتەى تەرمى شەهید ئەحمەدى لە رۆژئاواوە پێهێنراوەتەوە کەرکوک، نەیفەوتێنن و بیکەن بە سیمبولى خۆپیشاندانەکانى شارەکە بۆ پشتگیرى لە رۆژئاوا.

نەبەرد کاکەیى چالاکوانى مەدەنى بە 964ـى وت،”لەسەر داواى کەسوکار و خانەوادەى شەهید ئەحمەد، بڕیاریانداوە تابووتەکە نەفەوتێنن و بیکەن بە سیمبولى خۆپیشاندانەکانى کەرکوک”.

دەشڵێت: دواى سپاردەکردنى تەرمى شەهید ئەحمەد، ئاڵایەکى کوردستانمان خستە تابووتەکە، ئەوەش وەک گوزراشتێک بۆ ئەو پەیامەى کە شەهید ئەحمەد لە پێناوى ئەو ئاڵایە و کوردستان شەهید بووە.

شەهید ئەحمەد هێمن، یەکەم شەهیدى خۆبەخشى باشوورى کوردستان بوو کە لە رۆژئاواى کوردستان شەهید بوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاکسپێ...

تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاکسپێردرا