سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نوري مالیکی
لەگەڵ ئەمریكییەكان كۆبووەوە
نوری مالیكی لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ناكشێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نوری مالیكی، كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ كارڕاپەڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كۆبووەوە، لە راگەیاندراوێكیشدا دەڵێت، دەست لەو مافە هەڵناگرین كە گەلی عێراق دەیانەوێت متمانە بەو كەسانە بكەن پێیان وایە دەتوانن سەركردایەتی عێراق بكەن.
مالیكی رۆژی هەینی لەگەڵ كارڕاپەڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا جۆشوا هاریس كۆبووەوە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەردوولا باسیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كرد.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی لە رایگەیاندراوێكدا دەڵێت: “ئەو مافەی عێراقییەكان لەدەست نادەم لە هەڵبژاردنی ئەو كەسانەی متمانەیان پێی هەیە، لەسەر ئەوانی دیكەش پێویستە رێز لەو بڕیارە سەربەخۆیەمان بگرن”
پێشتر سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵدۆ ترەمپ دژایەتی خۆی بۆ كاندیدكردنی مالیكی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاشكرا دەربڕی و راشیگەیاند، مالیكی ببێتەوە سەرۆك وەزیران، ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك پاڵپشتیی عێراق ناكات، بەڵام هەر زوو مالیكی بە راگەیاندراوێك قسەكانی ترەمپی رەتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، قبوڵ ناكەن دەست لە كاروباری عێراق وەربدرێت.