"بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا منداڵەکەم جێهێشتووە"
کەویار هەورامی هونەرمەندەکەی هەورامان لەناو خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی سلێمانی بوو
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
کەویار هەورامی هونەرمەندە گەنجەکەی هەورامان بەشداری خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی سلێمانی کرد و دەڵێت، حەزم کرد بەهاتنە سەر شەقام پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا بکەم.
کەویار لەناو خۆپیشاندەراندا قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و ئاشکرایکرد بەم دواییانە بووەتە دایک، ئەو دەڵێت، “منداڵەکەم لای خەسووم جێهێشتووە و زۆریش دڵم لایەتی بەڵام حەزم کرد، منیش بێمە سەر شەقام و بەم شێوەیە بەشداربم لە پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوای کوردستان”.
کەویار دڵخۆشی بۆ ئەو یەکڕیزی و یەکدەنگی گەنجانی کورد لە رۆژانی رابردوودا دەربڕی و وتی، “بەیەکەوە سەربەرز و سەرکەوتوو دەبین”.
ئەمڕۆ هەینی 30.1.2026 بەناوی “هەینی کوردان” لە سلێمانی و هەولێری پایتەخت و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری