"ئەگەر واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى نەهێنێت"

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ترەمپ دژی ئێران

964+

وریا فەتاح

پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ جێبەجێکردنی هەر فەرمانێکی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، پیت هێگسێس رەخنەی توندی لە تاران گرت و رایگەیاند: “نابێت چیتر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات، دڵنیابن هەموو بژاردەکان لەبەردەم ئێراندایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.”

وەزیری جەنگی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی ئێران شکستیان هێنا، ئەوا “بژاردەی سەربازی لەسەر مێزی گفتوگۆ بە کراوەیی دەمێنێتەوە.”

هێگسێس جەختی لەوەش کردەوە، ئەوان وەک وەزارەتی بەرگری ئامادەن فەرمانەکانی سەرۆک تڕەمپ جێبەجێ بکەن و “هەرچی پێویست بێت” بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدەن.

ئەم لێدوانانەی وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ئیدارەی نوێی تڕەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئێران توندتر کردووەتەوە و دەیەوێت بە ستراتیژییەکی جیاواز رێگری لە پەرەپێدانی توانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە بگرێت.

ترەمپ: ئاگادار کراوینەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئ...

ترەمپ: ئاگادار کراوینەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران وەستاوە