"بڕەکەی کەم نییە"

لە کەرکوک پارە دۆزراوەتەوە و خاوەنەکەی ونە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک و لە نێوان رەشیدئاوا و شۆریجە، گەنجێکی شاری کەرکوک بڕێکی زۆر پارەی دۆزیوەتەوە و دەیەوێ، لە رێگەی تۆڕی 964 وە خاوەنەکەی بدۆزێتەوە و بۆی بگەڕێنێتەوە.

ئەو گەنجە ناوی فەرهاد یوسفە، خۆی کاسبکارە و دانیشتووی شارەکەیە بە 964ی وت، بڕی پارەکە کەم نییە، رەنگە ئۆتۆمبێلی فرۆشتبێ یان نیازی نەشتەرگەری هەبووبێ، بۆیە ناتوانم بیخەمە مزگەوتەوە و دەمەوێ خاوەنەکەی بدۆزمەوە.

بڕە پارەکە لەبەر ئەوەی نهێنی بێت و وەک سەرچاوەی دۆزینەوەی خاوەکەی بەکاربهێنرێ ئاشکرا نییە، بەڵام وا سێ رۆژە و لە سەر ددووسایدی مەلعەبەکە، لە نێوان رەشیدیاوا و شۆریجە دۆرزراوەتەوە.

برە پارەکە لە زەرفێکی زەرددایە، فەرها وتی، لەگەڵ هاوڕێکانی سوتفە بەو ناوچەیەدا رۆشتوون و بەرقاچیان کەوتووە، وایان زانیوە مامەڵەیە، بەڵام دەرکەوتووە بڕە پارەیەکی زۆرە و دەیەوێت هەرچی کردووە بیگەیەنێتەوە بە دەست خاوەنەکەی.

فەرهاد وتی، ماوەیەک بەر لە ئێستا چووین بۆ سەیران لەوێ بەهەمان شێوە جانتایەکی رەشم دۆزییەوە دوای ئەوەی کردمەوە دەرکەوت ،130ملیۆن دیناری تێدا بوو لە گەڵ زێڕیێکی زۆر، دواتر خاوەنەکەیم دۆزییەوە هاوڵاتیەکی عەرەب بوو، هەوڵی دا خەڵاتم بکات بەڵام وەرم نەگرت بۆ ئەوتی خێرەکەم لەدەست نەچێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"کێشانی ئاڵای کوردستان تاوان نییە و کێشەی قوتابییەکەی کەرکوکمان چارەسەر کرد"