بەرهەمهێنان كەمبووەتەوە

گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.1.2026 نرخی نەوت لە بۆڕسەی بۆ بەرزترین ئاستی چوار مانگ لەمەوبەری بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكە بە تایبەتی لە نێوان ئەمریکا و ئێران.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.8% بەرزبووەوە و گەیشتە 68 دۆلار و 96 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 0.9% بەرزبووەوە و گەیشتە 63 دۆلار و 75 سەنت.

بەشێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان هەیە لە ئەمریكا، كە بەهۆی سەرمای سەختی ئەم زستانەوە چەند ناوچەیەکی وڵاتەوە تووشی تەنگژە بووە و بەرهەمهێنان كەمبووەتەوە.

بە گشتی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە، بازاڕی نەوتیان جولاندووە و بەرزیان كردووەتەوە.

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە