"کورد لە کاریگەرترین هاوبەشەکانمانە"
سیناتۆرێكی دیكه‌ی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان هاته‌ده‌نگ
964+
فەرهاد حەسەن
کریس کۆنز، سیناتۆرێكی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكایه له نوسینێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی “X” نوسیویه‌تی “هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سوریا ساڵانێکە لە کاریگەرترین هاوبەشەکانمانن لە بەرەنگاربونەوەی داعشدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئەمریکا دەبێت بەردەوام بێت لە وەستانەوە لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانمان لە کاتێکدا ئێمە بەدوای ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگەڕێین”.
پێشتر، لیندسی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكا كه به‌كه‌سێكی نزیك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، په‌یامی هاوشێوه‌ی بۆ پشتیوانی كورد هه‌بووە و بەنیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری دۆخی سوریای کردووە، چونکە دەڵێت “کوردەکان لەژێر هەڕەشەی حکومەتی نوێی سوریادان کە هاوپەیمانی تورکیایە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەفتەی داھاتو پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزا بەسەر حکومەتی سوریادا دەخاتەڕوو، هەر حکومەت و گروپێک هێرش بکاتە سەر کورد سزا دەدرێت”.
دەشڵێت “کارەساتێکە بۆ ناوبانگی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی کە واز لە کوردەکان بهێنن، کە هاوپەیمانی سەرەکی بون لە لەناوبردنی خەلافەتی داعش”.
هەموو ئەو کاردانەوانەی دیبلۆماسییە ئەمریکیی و رۆژئاواییەکان دوای ئەو هێرشە فراوانە دێت کە لە رۆژی 6.1.2026 گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب ده‌سیتپێكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كانی عه‌ره‌بی كشاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوا، به‌ڵام هێشتا گروپه‌كان هه‌وڵی پێشڕه‌وی ده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌كانی قامیشلۆ و حه‌سه‌كه.