كەمپینێكی جیاواز لە سلێمانی
شیر و دایبی بۆ منداڵانی رۆژئاوا كۆدەكرێتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا
رێكخراوی شاهان لە سلێمانی كەمپینێكی جیاوازی دەستپێكردووە و تا رۆژی دووی شوبات بەردەوام دەبێت، ئەوان تەنیا شیر و دایبیی منداڵان كۆدەكەنەوە و بۆ منداڵانی رۆژئاوای كوردستانی دەنێرن.
سەرۆكی رێكخراوی شاهان، ئاهەنگ جەواد بە 964ی راگەیاند، “كەمپینی هاوكاری بۆ رۆژئاوا زۆرە لە كوردستان و جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام هەستمان كرد منداڵان پێداویستی تایبەتیان هەیە، بۆیە پێمان باش بوو كەمپینی ئێمە تەنیا بۆ شیر و دایبی بێت”.
وتیشی، كۆمەكەكە لە رێگەی مانگی سووری كوردییەوە رەوانە دەكرێ و تا ئێستاش بەشدارییەكی زۆر فراوان هەیە و پێشبینییان نەدەكرد بەم جۆرە بێت.
ئاهەنگ جەواد دەڵێت، دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی سەرماوە، بیرۆكەی كەمیپنەكەیان بۆ هات و تا رۆژی 2.2.2026 بەردەوام دەبن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا