با شارەزایانی ئابووری قسە بكەن
هەڕەشەكانی ترەمپ دۆلاری لە كوردستان و عێراق بەرزكردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی دۆلار هەڵبەز و دابەز دەكات و زیاتریش بەرەو بەرزبوونەوەیە، كاسبكارێكی بازاڕەكەش دەڵێت، هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكا لە عێراق، نرخی دۆلاری بەرزكردەوە.
پەیامنێری 964 ئەمڕۆ چوارشەممە 28.1.2026 لە بازاڕی دراو دیمەنەكانی گواستەوە، كە جموجوڵ و قەرەبالغی زۆری پێوەدیارە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە.
نازم مەنتک، دۆلارفرۆشێكی كۆنی بازاڕەكەیە و بە 964ی وت، هەڕەشەكانی شەوی رابردووی ترەمپ و رێگریكردنی لە كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ بوونەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق، نرخی دۆلاری بەرزكردەوە.
ئەو دەڵێت، بانكی ناوەندی دۆلاری گران نەكردووە، بەرزبوونەوەكە زیاتر پەیوەستە بە خواستی دۆلار لە بازاڕ.
نازم دەڵێت، قسەكردنی شارەزایانی ئابووری لەسەر دۆلار، كاریگەری باشی هەیە و وادەكات نرخەكان هێورببنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا