گەرووی هورمز
"چاودێریی ژێر ئاویش دەكەین"
ئێران: کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان كردووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئێران کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر ئاسمان و زەوی و ژێرئاوی گەرووی هورمزدا هەیە
عەلی رەزا تەنگسیری دەڵێت، ئاسایشی گەرووی هورمز، كە رێڕەوێكی ستراتیجییە، راستەوخۆ پەیوەستە بە بڕیارەکانی تارانەوە و ئێران زانیاری وردی لە ئاسمان و رووی زەوی و ژێرئاوی گەرووی هورمزەوە هەیە.
جەختیشی کردەوە، ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام لە بەرزترین ئاستی ئامادەییدایە، لە ئەگەری روودانی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکیش، هیچ پاشەکشێیەک ناكەن، تەنانەت بە ملیمەترێکیش بێت، ئێرانی لە پێشڕەوییە جێگیرەکانی بەردەوام دەبێت.
جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لە چوارچێوەی ئاسایی خۆی دەرچووە و بە تەواوی بەڕێوەبردنێكی زیرەكی هەیە، ئێرانیش بە تەواوی سەرپەرشتی چاودێریكردنی تەواوی هەموو جموجۆڵە دەریاییەکان دەكات، چ لەسەر رووی ئاو و چ لە ژێر ئاودا.
تەنگەسیری ئاماژەی بەوەدا وڵاتانی دراوسێ بە دۆست دەزانن، بەڵام بەکارهێنانی خاک، ئاسمانی، یان ئاوەكانیان لە دژی ئێران، دەیانکاتە دەوڵەتی دوژمنکار، پەیامەكەشیان روونە و بە هەموو لایەنەکانی ناوچەکەش گەیشتووە.
قسەكانی عەلی رەزا تەنگسیری لە كاتێكدایە كەشتیی سەربازیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵنی ئەمریكی گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمڕۆش سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كەشتییەكی دیكەیشیان بەرەو ئێران بەڕێوەیە و ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن ئەمریكا لە چەند رۆژی داهاتوو هێرش دەكاتە سەر ئێران.