بە فەرمی…ترەمپ رێگە نادات مالیكی ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو پۆستێكی لە تروس سۆشیالی خۆی كردووە و دەڵێت ئەگەر نوری مالیكی بكرێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوان هەموو هاوكاری و پشتگیرییەكیان بۆ عێراق رادەگرن.
ترەمپ لە پۆستەكەیدا نووسیویەتی: دەبیستم کە عێراقی گەورە رەنگە هەڵەیەکی گەورە بکات بە هێنانەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆک وەزیران، لەژێر دەسەڵاتی پێشوویدا وڵات تووشی هەژاری و ئاژاوەگێڕی بوو، نابێت رێگە بدەین ئەوە دووبارە بێتەوە.
هەروەها نووسیویەتی: بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەیەوە، ئەگەر هەڵبژێردرا، ئەمریکا واز لە هاوکاریکردنی عێراق دەهێنێت و ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین بۆ هاوکاریکردن، عێراق هیچ چانسی سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی و ئازادی نابێت، با جارێکی تر عێراق گەورە بکەینەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی نوری مالیكییان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید كردووە و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش پاڵپشتییان لێكردووە.