دوو رۆژی دیكە جێبەجێ دەكرێت

رێککەوتنی نوێی دیمەشق و هەسەدە بڵاوكرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە لە سەرچاوەی تایبەتی خۆیانەوە زانیارییان وەرگرتووە، رێككەوتنێكی نوێ لە نێوان حكومەتی كاتیی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” كراوە، هەرچەندە هەسەدە هێشتا خۆیان هیچیان بڵاونەكردووەتەوە.

سەرچاوەكەی تەلەڤزیۆنی سوریا ئاشکرایان کردووە، رێککەوتن کراوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەناو جەرگەی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و ناوچە ستراتیژییەکانی تر جێگیر ببن بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش.

هەروەها شەڕڤانانی هەسەدە لە گوند و شوێنەکانی خۆیاندا دەمێننەوە و لەو ناوچانە پاشەکشە ناکەن.

بەشێكی دیكەی رێككەوتنەكە پێكهاتووە لەوەی هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەناو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریادا دەستپێدەکات و وردەکارییەکانی لە داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە.

تەواوی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی جەنگ بە یەکجاری رادەگیرێن.

بڕیار و بڕگەکانی ئەم رێککەوتنە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەسەدە: هێرشێکی تری گروپە چەکدارەکانمان تێکشکاند

هەسەدە: هێرشێکی تری گروپە چەکدارەکانمان تێکشکاند