سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بازرگانی وا دەڵێ؛

“دابەشکردنی هاوکارییەکان زۆر زەحمەتە، بەڵام بە ئەمانەتەوە دەگات”

964+

توانا نەقی – قامیشلۆ

دەزگای خێرخوازی بارزانی گەورەترین تیمیان لە مێژووی خۆیاندا بردووەتە رۆژئاوای کوردستان، سەرۆکی دەزگاکە دەڵێ، دابەشکردنی هاوکارییەکان زۆر زەحمەتە، بەڵام بە ئەمانەت دەگاتە دەست خەڵکە لێقەوماوەکە.

دەزگاکە لەگەڵ مانگی سوری کوردی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەماهەنگی کردووە، ئەوەی بۆ ئێستا لایان گرنگ بووە، پێگەیاندنی نەوت و خواردنی رۆژانە بووە بۆ ئاوارەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە 27.1.2026، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە قامیشلۆوە بە 964ی وت، ئەو کەرەستانەی لێرە هەن بۆ خۆگەرمکردنەوە جیاوازترن لەگەڵ کەلوپەلەکانی خۆگەرمکردنەوە و سەرەتا ئەو جیاوازییەمان چارەسەر کردووە تا نەوتیان بۆ دابین بکەین، جیاواز لە دابینکردنی خواردنی رۆژانە بۆ ئاوارەکان.

سەرۆکی دەزگاکە وتی، عەتف و سۆزێکی زۆر هەیە بۆ هاوکاری کوردانی رۆژئاوا و هاوکاری و کۆمەکێکی زۆر هەیە و ئەوەندە هاوخەمی و هاوکاری هەیە، ناتوانین وا ئاسان کۆمەکەکان کۆبکەینەوە و بیگەیەنن، سەرەڕای ئەوەی لە ئاستی جیاواز و داهاتی جیاواز بەخشین هەبووە بۆ کەمپینەکان.

لەبارەی سێمێلکا “دەروازی پێشخابوور” لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان، موسا ئەحمەد وتی، دەروازەکە کاتییە، دەشبێ رەچاوت قەبارە و کیشی ئەو ماددانە بکرێ، کە بە دەروازەکە و لە رێگە پردەکەوە دەگوازرێنەوە رۆژئاوا، جیاواز لەوەی زوو داوامان کرد، کەلوپەلی کۆن نەخرێنە ناو کەمپینەکانەوە.

کەمپینەکەی هاوکاری رۆژئاوا لە هەڵەبجە دوو رۆژی ماوە

کەمپینەکەی هاوکاری رۆژئاوا لە هەڵەبجە دوو رۆژی ماوە