لە ئەنبار

خەریک بوو خۆی لە چێشتخانەی “هیوا كوردی” بتەقێنێتەوە و دەستگیر کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق رایگەیاند، خۆكوژێكی “تیرۆریست” بەنیاز بوو لە چێشتخانەی هیوا كوردی لە ئەنبار خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام هەوڵە شكستی پێهێنرا و كەسەكە دەستگیركرا و پشتێنەكەش هەڵوەشێندرایەوە.

پۆلیسی ئەنبار ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27.1.2026 رایگەیاند هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، هەوڵی خۆتەقاندنەوەی خۆکوژێکیان لە ناو چێشتخانەی “هیوا ئەلکوردی” لە ناوچەی پێنج کیلۆمەتر هەڵوەشاندەوە، كە هێرشێکی تیرۆریستی بووە.

پۆلیسی شارەكە ئاماژە بەوە دەكەن، بەهۆی ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی خێرا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کرا و پشتێنە تەقەمەنییەکە پووچەڵکرایەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە.

باسی ئەوەشی كردووە، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنەکە سەپاندووە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی رووداوەکە و لایەنی بەرپرسی پشتی هەوڵەكە، ئەوەش پشتڕاستكراوەتەوە ئێستا دۆخی ئەمنی ناوچەکە سەقامگیرە.

ئەنبار شارێكی رۆژئاوای عێراقە و گەورەترین پانتایی هەیە و یەك لەسەر سێی پانتایی عێراق پێكدەهێنێت و دەكەوێتە سەر سنووری سوریا.

هەسەدە درۆنێکی خۆکوژی خستەخوارەوە و دوو شەڕڤانیش برین...

هەسەدە درۆنێکی خۆکوژی خستەخوارەوە و دوو شەڕڤانیش بریندارن