"بە ناچاری خۆمان پارەی كارەباكەمان دا"
كارەبای بەشەناوخۆیی شەقامی سجنی ئەحداس چارەسەر كرا
964+
ئەحمەد شەمزین
د.كاروان محەمەدئەمین – ی. سەرۆكی زانكۆیی پزیشكی هەولێر دەڵێت، خۆمان پارەی كارەباكەمان دا و كێشەكە چارەسەر بوو.
وتیشی، پارەی كارەبای بەشە ناوخۆییەكە مانگانە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دابین دەكرا، بەڵام ئەم مانگە پارەكە نەدراوە، بۆیە بە ناچاری خۆمان وەك سەرۆكایەتیی زانكۆی پزیشكیی هەولێر پارەكەمان دا و ئێستا كێشەكە چارەسەر بووە.
ئەم ئێوارەیە خوێندكارانی بەشەناوخۆیی سەر شەقامی بەندیخانەی نەوجەوانان (ئەحداس) لە هەولێر بەهۆی نەبوونی كارەبا و ئاو گردبوونەوە و خۆپێشاندانیان كرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا