چاوەڕێى موچەبن

لیستى موچەى مانگى یەک رەوانەى بەغدا کرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 27.1.2026، لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، تیمی تەکنیکی لیستەکەی ئامادە کردووە و بڕیارە سبەی چوارشەممە، بە فەرمی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بە مەبەستی وردبینیکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026.

مووچەی مانگی ـ1ی ئەوانەی لە

مووچەی مانگی ـ1ی ئەوانەی لە "هەژماری من" نین رادەگیرێت