"بۆ سەلامەتی هەموو لایەکە"
لە کانتۆنی جەزیرە له 24 کاتژمێر 14 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا
964+
فەرهاد حەسەن
ده‌سته‌ی ناوخۆی كانتۆنی جزیره بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له ته‌واوی شاره‌كانی كانتۆنه‌كه ده‌ركرد و رایگه‌یاند، رۆژانه له‌كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌وه تاوه‌كو 8:00ی به‌یانی به‌هه‌موو جۆرێك هاتوچۆكردن رێگه‌پێدراو نیه.
به‌گوێره‌ی په‌یامێكی ده‌سته‌ی ناوخۆی كانتۆنی جزیره، “له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له بڕیارنامه‌ی پێشودا ده‌ستنیشان كراون، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی زیادبوونی چالاكیی شانه تیرۆریستییه‌كانی داعش و بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له كانتۆنی جزیره، ده‌سته‌ی ناوخۆی كانتۆنی جزیره كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له هه‌مو شار و شارۆچكه‌كانی كانتۆنه‌كه درێژ كرده‌وه”.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌مو شار و شارۆچكه‌كانی كانتۆنی جزیره له كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌وه بۆ 8:00ی به‌یانی درێژده‌كرێته‌وه، له كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشدا، جوڵه ته‌نها بۆ هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ده‌بێت.
ده‌سته‌ی ناوخۆی كانتۆنی جزیره له‌په‌یامه‌كه‌یدا داواشی له هاوڵاتیان كردوه، له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریدا، پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه بن كه ده‌ركراون.
هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی دیمه‌شق بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژاوای كوردستان له 6.1.2026 ەوه به‌رده‌وامه و سه‌دان هاوڵاتی كورد له ناوچه‌كانی رۆژئاوا ئاواره بون و شه‌ڕڤانانیش به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان.