بۆرسه‌ی وزه؛
نرخی نه‌وت روو‌و له دابه‌زین کرد
964+
فەرهاد حەسەن
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.4%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 24 سه‌نت دابه‌زیوه كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.4%ی نرخه‌كه‌ی و به 60 دۆلار و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به گوێره‌ی وته‌ی شرۆڤه‌كاران و بازرگانانی ئه‌مریكا، له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت تاوەکو دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، یاخود نزیكه‌ی 15%ی به‌رهه‌می نیشتمانی‌یان له‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا زریانێكی زستانه سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه و ژێرخانی وزه و تۆڕه‌كانی كاره‌بای په‌كخست.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بڕیاره هه‌شت ئه‌ندامی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانیان كه به‌كۆمه‌ڵ به ئۆپێك پڵەس ناسراون، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بڕیاره‌كه‌ی گروپه‌كه بۆ راگرتنی زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ مانگی ئادار پشتڕاست بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كازاخستان.