خەڵكی هەولێرە و چووەتە سلێمانی
“خۆم پێڕانەگیرا و هاتمە ناو خۆپێشاندان”
964+
دیلان محەمەجەزا
ژنێكی خەڵكی هەولێر بە سەردانێك لەگەڵ هاوسەرەكەی چووەتە سلێمانی و لەوێ چووەتە ناو خۆپێشاندانی پشتگیری لە رۆژئاوای كوردستان، دەشڵێت، هەولێر و سلێمانی فەرقی نییە و یەكین.
ئاریان حەمەكەریم ژنێكی خەڵكی هەولێرە و ئەمڕۆ لە خۆپێشاندانەكانی سلێمانی بۆ پشتگیری لە رۆژئاوای كوردستان بەشداریی كرد.
ئەو بە 964ی وت، “لە هەولێر هاتیمە و لەگەڵ سلێمانی فەرقمان نییە، لەگەڵ پیاوەكەم بۆ كارێك هاتووین، بەڵام خۆم پێنەگیرا و لە هوتێل دابەزیم و هاتمە ناو خۆپێشاندەران”.
ئاریان حەمەكەریم دەڵێ، لە هەشتاكانیش بەشداریی خۆپێشاندانەكانم كردووە، بەڵام ئەوە یەكەمجارە ببینم كورد هەمووی یەكدەنگە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا