"سڵاوەکەت گەیشت"

شەڕڤانێکی رۆژئاوا بە باوەش وەڵامی سڵاوەکەی عەقید سەلامی دایەوە

964+

تیمی 964 – حەسەکە

عەقید سەلام و تیمی 964 لە سەنگەرەکانی پێشەوەی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانن و یەکێک لە شەرڤانەکان، لە دوورەوە کە عەقید سەلامی بینی هات و باوەش پێیداکرد و وتی لای ئێمە سەلام نییە بەڵام من بە باوەشێک وەڵامی ئەو سڵاوەت دەدەمەوە و کە چەند هەفتەیەک لەمەوپێش بۆ شەرڤانانت نارد.

عەقید سەلام بەر لە چەند رۆژێک لە ناو ستۆدیۆی 964 سڵاوێکی سەربازی بۆ شەڕڤانەکان کرد، ئەمڕۆ لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕ لەحەسەکەی رۆژئاوای کوردستان شەڕڤانێک پێی وت سڵاوکەتم بینیوە هاتووم، بە باوەشێک وەڵامت بدەمەوە.

عەقید سەلام و شەڕڤانەکە تاوێک گفتوگۆشیان لەبارەی شەڕ و تاکتیکی سەربازی کردووە و عەقید سەلام پێیدەڵێت، لە قسەکانمانەوە بۆم دەرکەوت شەڕڤانێکی لێزان و شارەزای تاکتیکەکانی جەنگی، دیارە راهێنانت کردووە، شەرڤانەکەش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت، ئێمەی شەڕڤان بەردەوام لە فێربوونداین دەبێ زانیاری نوێ لە پسپۆڕ و کەسە بە ئەزموونەکانەوە وەرگرین.

هەسەدە شەڕڤانێکی خۆی رادەستی دادگای سەربازی كرد

هەسەدە شەڕڤانێکی خۆی رادەستی دادگای سەربازی كرد