بۆ رۆژئاوا و نەوجەوانانە
خواردنی ماڵەوەیان هێناوە تا بیکەن بە پارە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە قوتابخانەیەکی سلێمانی، قوتابیان، مامۆستا و کارمەندەکانیان نان و خواردن، شیرینیان لە ماڵەوە هێناوە، تا لە چالاکییەکەدا لە قوتابخانەکەیان بیفرۆشن و داهاتی پێ پەیدا بکەن.
وەک شەنگە دارا، جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە 964ی وت، داهاتی ئەو خواردن و شیرینیانە کۆدەکرێتەوە بۆ منداڵانی رۆژئاوا و خانەی نەوجەوانان لە سلێمانی تەرخان دەکرێ.
وا هەفتەیەک زیاترە، خەڵک لە هەرێمی کوردستان، بە گردبوونەوە، رێورەسم و چالاکی جۆراوجۆر پاڵپشتی خۆیان بۆ رۆژئاوا دەردەبڕن، ئەوان دەیانەوێ خەڵک و جیهان بیزانن گەلی کورد لە رۆژئاوا رووبەری هێرش و داگیرکاری بووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا