"ئەوان بۆ پاراستنی شەرف و ناموس هاتوون"

خەڵکی حەسەکە بە شایی و گۆڤەند پێشوازی لە گەنجانی هەر چوار پارچە دەکەن

964+

توانا نەقی – حەسەکە

لە ناوەڕاستی حەسەکە شایی و گۆڤەندە و خەڵکی ئەو شارە بە گوڕ و تینەوە و بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە پێشوازی لەو گەنجانە دەکەن کە لە بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە چوونەتە رۆژئاوا.

گەنجێکی خەڵکی سلێمانی کە پێنج رۆژە خۆی گەیاندووەتە رۆژئاوای کوردستان، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەر یەکەم رۆژ چەکم هەڵگرت و زۆر موڕتاحم کە چەکم پێیە، لە هەموو بەشەکانی دیکەی کورستانەوە هاتوونەتە ئێرە و بەسەر مێحوەرەکاندا دابەش بوون بۆ بەرگریکردن”.

دایكێکی خەڵکی حەسەکە، ئەو گەنجانە بە میوانی دەلال دەزانێت و دەڵێت، “ئەوانە بۆ پاراستنی شەرف و ناموس هاتوون، جگە لە خۆمان کەس بەکەڵکمان نایەت”.

ئەو داوای یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کورد دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات، کە مۆڕاڵ و ورەی شەڕڤانان زۆر بەرزە و بەباشترین شێوە بەرگری لە خاک و نیشتمان دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و نوێترین زانیارییەکا...

تیمی 964 گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و نوێترین زانیارییەکانتان پێدەڵێت