كچە میدیاكارێكی كورد:
“پێویستمان بە رۆژنامەنووسی بیانی هەیە بێن و یەكدەنگیی كورد ببینن”
964+
دیلان محەمەدجەزا
ئازیز ئومێد كچە میدیاكار، دەڵێت، پێویستە رۆژنامەنووسی بیانی بێن و ببینن كورد یەكە.
ئازیز بە دار شەقەیەكەوە لەگەڵ دایكی بەرەو خۆپێشاندانەكانی سلێمانی دەچوو بۆ پشتگیری لە رۆژئاوای كوردستان و بۆ مایكی 964 قسەی كرد.
ئەو دەڵێت: ئەوان نایانەوێت یەكدەنگی كورد ببینن، بەڵام ئێمە دەیكەین بە چقڵی چاویان.
هەروەها دایكی ئەو میدیاكارە بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، پێویستە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی و هاوكاری كوردانی رۆژئاوای كوردستان بكەین.
دەشڵێت: داوا دەكەم دۆناڵد ترەمپ پشتگیریمان بكات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی.
چەند رۆژێكە خۆپێشاندانی پشتگیری بۆ رۆژئاوای كوردستان لە باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت و هاوهەڵوێستی و یەكدەنگییەكی بێ وێنە لە لایەن كوردستانیان بۆ دۆزی رۆژئاوا دەبینرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا