"کەزی لای ئێمە رەمزە"
کچان و ژنانی رۆژئاوا و کۆیە چالاکیيەکی هاوبەشیان رێکخست
964+
دەریا ئەحمەد _ کۆیە
ژنانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ ژنانی شارەکە گردبوونەوە و چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا، ڕێکخەرانی چالاکیەکەش دەڵێن “ئامانجمانە بە دوژمن بڵێین کەزی لای ئێمە رەمزی نەتەوەییمانە”.
شنگار ئەدهەم، کچێکی رۆژئاوای کوردستانە و سەرپەرشتیاری چالاکیەکە بە 964ـی وت، ئێمەی کورد زۆر جوان لەپشت یەکین بۆیە ئەمرۆش وەک ژنان و کچانی رۆژئاوای کوردستان بە پێویستمان زانی چالاکیەک رێکبخەین لەگەڵ ژنان و کچانی کۆیە تا بە دوژمن بڵێین کەزی لای ئێمە شتێکی بە نرخە و رەمزی نەتەوەکەمانە.
وتیشی “بریارماندا بە جلی رەش و بێ مکیاژ چالاکیەکەمان بکەین وەک هاوخەمیەک بۆ کەسوکارمان لە رۆژئاوای کوردستان کە چەندین شەهیدمان داوە و چەند منداڵێکیشمان لەبەر سەرما گیانیان لەدەستداوە”.
چالاکیەکە پێکهاتبوو لە چالاکیەکی بێدەنگی شانۆی و بەستانی کەزی، پاشانیش کچ و ژنانی کۆیە ئەو دەستبەنانەی دروستیان کردبوو کردیانە دەستی ژنان و کچانی رۆژئاوای کوردستان کە نیشتەجێی کۆیەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن