بابەتەکە رۆژئاوای کوردستانە

لە بەریتانیا رەوەندی کوردی نامەیەک ئامادە دەکەن بۆ سەرۆک وەزیران

964+

فەرهاد حەسەن

سەرباز بەرزنجی، کەسایەتی ناسراوی کورد لە بەریتانیا بانگەوازێکی بە پەلە بۆ گەلی کورد لەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە و پێیان دەڵێت “کاتی یەکگرتن و هەڵوێست وەرگرتنە” بۆ پشیگیریکردنی رۆژئاوای کوردستان و دەشیانەوێت بۆ ئەم مەبەستە نامەیەک بۆ سەرۆ وەزیرانی بەریتانیا بنێرن.

لە بانگەوازەکەدا هاتووە، ‎بارودۆخی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوا بە خێرایی بەرەو خراپتربوون دەچێت، هاووڵاتیانی مەدەنی ماڵەکانیان لەدەست دەدەن، نەخۆشخانە و قوتابخانەکان رووبەڕووی هێرش دەبنەوە، و خەڵک لە بارودۆخێکی مەترسیداردا بۆ مانەوە لە ژیان تێدەکۆشن.

‎دەشڵێت “ئێستا کاتی ئەوەیە رەوەندی کوردی لە بەریتانیا یەکبگرن، دەنگی ئێمە دەتوانێت کاریگەری لەسەر حکومەت و رای گشتی بەریتانیا هەبێت بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت”.

ئەمڕۆ واژۆ لەسەر ئەم نامەیە بکە نامەکە راستەوخۆ دەیگەینینە نووسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ داواکردنی پاراستنی بەپەلە، هاوکاری مرۆیی و لێپرسینەوە لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ناوچەکە.

ئێمە لەسەر خەتین و لە پەیوەندیداین لەگەڵ حکومەت و بەرپرسانی بەریتانیا و هەموو هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بەڵام کە پشتیوانی شەقام و گەلی کوردمان هەبێت کاریگەری زیاتر دەبێت.

بەستەری فۆرمەکە لێرەیە:

https://docs.google.com/…/14vE2PHQjYy…/edit

داواش لە کوردانی بەریتانیا کراوە، ئەم پۆستە لەگەڵ هاوڕێیان، خێزان و دەوروبەریان بڵاوبکەنەوە، هەر واژۆیەک گرنگی خۆی هەیە.

سەرباز بەرزنجی، رۆژی 28.4.2023 وەك سەرۆكی شارەوانی لەندەن لامبس لە بەریتانیا دەستبەكاربوو، ئەمە یەكەمجار بوو كوردێك بگاتە ئەو پۆستە و لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونیشیدا، نوێنەری چارلسی سێیەم و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا ئامادەبوون.

"یارمەتیدانی رۆژئاوای کوردستان وەکو نوێژکردن و رۆژووگرتن فەرزە"

"دیمەنەکانی ناو رۆژئاوای کوردستان منیان هێناوەتە سەر شەقام"