بەرز بووەتەوە

نرخى نەوت لەبن 66 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە 24.1.2026 کە کۆتا رۆژى هەفتەبازاڕى نەوتە، نرخەکەى روولەبەرزییە و لەبن 66 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 88 سەنت دیاریکراوە، بەمەش هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت 1 دۆلار و 21 سەنتى چووەتەسەر.

هاوکات نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش1 دۆلار و 71 سەنت بەرز بووەتەوە و هەربەرمیلێکى بە 60 دۆلار و 07 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەشێكی دیكەی بەرزبوونەوەكە، پەیوەندی بە وەستانی بەرهەمهێنانی نەوت بوو لە کێڵگە نەوتییەکانی کازاخستان، كە ئەویش ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپێک+ـە.

هەڕەشەكانی ترەمپ دابەزی و نرخی نەوت بەرزبووەوە

هەڕەشەكانی ترەمپ دابەزی و نرخی نەوت بەرزبووەوە