دەوڵەمەندی بە پارە و سەرمایە نییە بەدڵە

مام مەغدید رۆژانە قوتووی بەتاڵ کۆدەکاتەوە؛ هاوکاری کوردانی رۆژئاوا دەکات

964+

رێباز خدر – هەولێر

وەک دەڵێن، دەوڵەمەندی بە پارە و سەرمایە نییە بەدڵە، مەغدید محەمەد هاوڵاتییەکی شاری هەولێرە و رۆژانە قوتووی بەتاڵ کۆدەکاتەوە، بەشداری کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کردووە و وەک خۆی دەڵێت، 30 هەزار دیناری پێشکەش کردوون.

مام مەغدید قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و هەڕەشە لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی و راگوزەری سوریا دەکات و دەڵێت، “بتگرم دەبێ جەهەننەمت پیشان بدەم”.

چەند رۆژێکە لە هەولێری پایتەخت و زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان کەمپەینی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان راگەیەنراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کەمپینەکەی هەولێر بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی بە کۆکرد...

کەمپینەکەی هەولێر بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کرد