بەشێک لە مزگەوتەکانی کەرکوک
وتاری هەینیان تایبەت کرد بە رۆژئاوا و کۆمەکیش کۆ دەکەنەوە
964+
كاروان ساڵحی- كەركوك
ئەمرۆ لە نوێژی هەینی بەشێك لە مزگەوتەكانی شاری كەركوك نزایان بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان كرد و داوادەكەن بەپەلە كۆمەك وهاوكاری کۆبکرێتەوە و بگەیەنرێتە ئەو کەسانەی لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.
شێخ ئازاد خورشید سەرۆكی پێشنوێژوتارخوێنی مزگەوتی سەعید تۆماری كە هاوكات سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستانە بە 964 ـی وت، لە وتارەكەماندا جگە لەوەی نزامان بۆ خوشک و براکانمان لە رۆژئاوا کرد، شیكردنەوەشمان بۆ کۆمەڵێک ئایەتی قورئان کرد.
وتیشی، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا باسمان لە گرنگی یەکگرتوویی کورد کردووە و بینیمان چۆن یەکدەنگ بوونمان توانی رای گشتی بجوڵێنێت و پیشانی هەمووانمان دا کورد تەنیا شاخی نییە و خۆیشی هەیە ئەگەر خۆتان لەناو خۆیان یەکبن هەموو شتێک دەگۆڕێ.
باسی لەوەشکرد، داوایان لە خەڵک کردووە، کۆمەک و هاوکاری بۆ خوشک و برایانمان کۆبکەنەوە، چونکە بەشێکییان لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و ئاوارە بوون، پیویستییان بە هاوکارییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر