هەولێر
تیمەکانی بەفرڕاماڵن لە ئەرکدان و هۆشداری لە “بەستەلەکی شەو” دەدرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ پاککردنەوەی رێگا سەرەکییەکان لە بەفر دەستپێکردووە و داوا لە شۆفێران دەکات بە شەو ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن.
رێگا پاککراوەکان:
تیمەکانی رێگاوبان لەم ڕێگایانە خەریکی بەفرڕاماڵن و پرژاندنی خوێن:
رێگای سەرەکی شەقڵاوە – هیران.
رێگای سەرەکی حوجران – قەڵاسنج – دەربەند.
رێگای سەرەکی تونێلی پیرمام – کۆڕێ.
رێگای سەرەکی لۆفەکانی زینەتیر.
رێگای سەرەکی گردجاسوسان – ئەسپیندارە – فریز.
رێگای سەرەکی گۆمەسپان.
رێگای سەرەکی لۆفەکانی سەفین.
رێگای سەرەکی کاوانیان – سۆرک.
رێگای سەرەکی کاوانیان – میراوە.
رێگای سەرەکی زیارەت – سماقوڵی.
رێگای سەرەکی گەرۆتە.
رێگای سەرەکی میراوە – ماوەران – تونێلی میراوە.
رێگای سەرەکی هەورازە نەفت – لۆفەکانی سەفین.
هۆشداری بۆ شۆفێران:
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە کاتی نزیکبوونەوە لە شەو، رێگاکان تووشی “بەستەلەک و شەختە” دەبن، بۆیە داوا دەکەن هاوڵاتیان لەو کاتانەدا هاتوچۆ لەو ڕێگایانەدا نەکەن بۆ ئەوەی دوچاری خلیسکان و ڕووداو نەبن.
هەروەها داوا لە شۆفێران کراوە هاوکاری تیمەکان بن بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی کارەکانیان لە خاوێنکردنەوە و خوێڕشتن لە رێگاکاندا ئەنجام بدەن.