مەزڵوم عەبدى و تۆم باراک
ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر ئەرێنی بووە
964+
ژووری هەواڵ
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک ئەرێنی بووەو بە ئەگەرێکی زۆرەوە ماوەی ئاگربەست درێژ دەکرێتەوەو مەترسی لەسەر رۆژئاوای کوردستان نامێنێت.
ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی لەگەڵ تۆم باراک نوێنەرەکەی ترەمپ کۆبوونەوەی هەبوو، سەرچاوەیەک کە لە نزیکەوە ئاگای لە کۆبوونەوەکە بووە بەگشتی لەیەکتێگەیشتنی باش هەبووەو لەسەر ئەم خاڵانە نزیکن لە رێککەوتن:
– ماوەی ئاگربەست درێژ بکرێتەوە، رەنگە بگاتە مانگێک.
– هەسەدە کاندیدی خۆی ئامادە دەکات بۆ پارێزگاری حەسەکە و جێگری وەزیری بەرگری و جێگری وەزیری دەرەوە.
– لەبارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سوپای سوریا هەنگاوی باش بڕاوەو بەشێک لە خاڵەکان بەو شێوەیە بووە کە مەزڵوم عەبدی داوای کردووە.