کەلار
خاوەن خواردنگەیەک؛ 20%ـى داهاتەکەى دەبەخشێتە رۆژئاوا
964+
میلاد جەلال- عەبدولعەزیز
وەک دەربڕینى هەڵوێستێکى نیشتمانى بۆ کوردانى رۆژئاوا، خاوەنى خواردنگەیەک لە کەلار، بڕیاریدا کە 20%ـى داهاتەکەى ببەخشیتە رۆژئاوا.
ئەحمەد کەریم، خاوەنی خواردنگەکایە بە 964ى وت،”پێویستە ھەموومان پاڵپشتی خوشک و برا کوردەکانمان بکەین لە رۆژئاوا، تا ئەوکاتەی ئەو باردۆخەی رۆژئاوا بەردەوام بێت 20%ـی داھاتەکەم دەبەخشم بەو کوردانەی رۆژئاوا”.
ئەو لە شارى کەلار دوو لقى هەیە و بڕیاریداوە لە هەردوو لقەکەى 20 بۆ 20%ـى داهاتەکەى ببەخشیتە رۆژئاوا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح