لە قەزای رزگاری گەرمیان
کۆتایی ئەم مانگە دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید بەڕێوەدەچێت
964+
فەرهاد حەسەن
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە دووەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید، لە قەزای رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەدەچێت، کە یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان بە هەماهەنگی رێکخراوی هاوکالری ئەڵمانی سازی دەکەن.
فێستیڤاڵەکە لەژێر دروشمی “لەهەواری خەمەکاندا دووەمین چرای یادەوەری هەڵدەکەین” بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکەش نووسیویانە “فێستیڤاڵی ئەدەبی جینۆساید تەنیا گێڕانەوەی ئازار نییە، بەڵکو جۆرێکە لە بەرگریی کولتووری، دروست لەم کاتەدا سەنگەرگرتن و دادگاییەکیشە بۆ ئەو کڕی و کەڕییەی جیهان کە لە ئاست خوشک و براکانماندا لە رۆژئاوای نیشتمان بێدەنگن”.
بەپێی ئەو پڕۆگرامەی بۆ فێستیڤاڵەکە بڵاوکراوەتەوە لە رۆژی 31.1.2026 دەستپێدەکات لە رۆژی یەکەمدا کۆمەلێک دەقی شیعری لەلایەن شاعیرانەوە دەخوێندرێنەوە ، رۆژی دووەمیش چەند دەقێکی چیرۆک.