"دواجار ئێمە سەردەکەوین"
14 ساڵە لە کۆبانێوە هاتووەتە سلێمانی وەک پیشاندانی هێز “کەزی” لە قژەکەی دروستکرد
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هێڵدا محەمەد، 14 ساڵە بەهۆی ئاوارەییەوە کۆبانی جێهێشتووە و لە قوتابخانەیەکی سلێمانی دەخوێنێت، بەڵام هەمیشە دڵی لای رۆژئاوایە بەتایبەتیش کە ئێستا کەسوکار و نزیکەکانی لە بەرەکانی بەرگرین لەو بەشەی کوردستان.
هێڵدا، بەر لەوەی قسە بۆ 964 بکات تاڵە قژەکانی خۆی هۆنییەوە و کەزی و بسکێکی لێدروستکرد، ئینجا وتی “لای ئێمە کەزی بە مانای خۆئامادەکردن بۆ جەنگ و ئەوپەڕی هێز دێت”.
دەڵێت، دوێنێ قسەی لەگەل کەس و خزمانی کردووە و بەشێکیان لە شەڕدان و بەشێکیشیان بەهحی کەموکوڕی نەبوونی پێداویستییەکان گرفتارن، بەڵام دەڵێت “دواجار ئێمە سەردەکەوین”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن