"نابێت شەڕ نێوان کورد و عەرەب رووبدات"
لەبارەى دۆخى رۆژئاوا؛ بارزانى و میرى قەتەڕ بە تەلەفون قسەیان کرد
964+
وریا فەتاح
لەبارەى پەیوەندى تەلەفونى نێوان بارزانى و میرى قەتەر، بارەگاى بارزانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتى:
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەمیری قەتەر
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر ئەنجام درا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت كە شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕوو بدات و كێشەكان لە ڕێگەی حیوار و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.